چاڤیلاند دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم داوا لە قائیمقامیەتی سلێمانی دەکات، بەهۆی نەدانی باجەوە چاڤیلاند دابخات.

بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم کە ئاڕاستەی قائیمقامیەتی سلێمانی کراوە و وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، داوا کراوە پرۆژەی گەشتیاریی چاڤیلاند بەپێی سنووری دەسەڵاتیان دابخەن.

هەر لە نووسراوەکەدا هاتووە، ئەو باجەی لەسەر پرۆژەکە کەڵەکە بووە تا ئێستا پاکتاو نەکراوە، هەر ئەمەش هۆکاری داخستنەکەتی.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەسەڵاتەكانی خراپ بەكارهێناوە.. بەڕێوەبەری پێشووی شارەوانیی ڕزگاری ‏دەستبەسەركرا

بەتۆمەتی خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتەكانی، بەڕێوەبەری پێشووی شارەوانیی ڕزگاری لە ‏گەرمیان دەستگیرکرا، دۆسیەكەی پەیوەندیی بە دروستكردنی مەیدانی ئاژەڵانی ناحیەكەوە…
Total
0
Share