جێگری پارێزگاری سلێمانی، رایگەیاند، لیژنەی قەرەبووکردنەوە دەستبەکار بووەهەر کەسێک زیانی پێگەیشتبێت قەرەبوو دەکرێتەوە.
شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لیژنەی قەرەبووکردنەوە دەستبەکار بووە و هاوڵاتییان دڵنیادەکەینەوە هەر کەسێک زیانی پێگەیشتبێت قەرەبوو دەکرێتەوە.
وتیشی، “ئێستا شاری سلێمانی ئارامە و هیچ گرفتێک نییە کەس ناتوانێت ئەو ئارامییە تێکبدات و ئامارەکان ئەوە دەسەلمێنن کە سلێمانی لە زۆرینەی بوارەکان پیشەنگە لەسەر ئاستی عێراق”.