کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، لاهور جەنگی بورهان لە سەرۆکایەتیى حزبەکەى دووردەخرێتەوە .
سەرچاوەیەکى باڵا لە کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، “ئەگەر دادگا حوکمی بۆ لاهور جەنگى بورهان دەرکرد، ئەوکات بەگوێرەى یاساى حزبەکان لە عێراق، لە سەرۆکایەتیى حزبەکەى دووردەخرێتەوە”.
وتیشی، “ئەگەر بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانیش کاندید بێت، بەهەمان شێوە دووردەخرێتەوە”.