پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر هاوڵاتییەک چوار کەس دەستگیرکران.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی تاسڵوجەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان ئەو تۆمەتبارانەیان دەستگیرکرد کە هێرشیانکردبووە سەر هاوڵاتییەک و لێیاندا.
دەشڵێت، دوای ئەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کە تێیدا چەند تۆمەتبارێک هێرشدەکەنە سەر هاوڵاتییەک و لێی دەدەن، بە بڕیاری دادوەر لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکرد و توانرا سەرجەم تۆمەتباران کە ژمارەیان چوار کەسە لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی تاسڵوجەوە دەستگیربکرێن.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، ئێستا سەرجەم تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لەلایەن بنکەی پۆلیسی تاسڵوجەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.