شوان محەمەد: با بەغداد 30 ملیار دینار ببڕێت هەرێم خۆی دابینی دەکات

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، هیچ رەوا نییە بەغداد لەبەر 30 ملیار دینار ناکۆکی قووتی خەڵکی ببڕێت، بۆ ئەوەی مووچەخۆرانی هەرێم هێندە ماندوو نەبن با عێراق ئەو 30 ملیار دینارەمان لێببڕێت و، حکومەتی هەرێم خۆی دابینی دەکات.

شوان محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، حکومەتی هەرێم 20 رۆژە بە ئاشکرا بە بەغدادی وتووە 120 ملیاری داهاتی نانەوتی ئامادەیە، هەرکاتێک بەغداد مووچەی نارد، حکومەتی هەرێم ئامادەیە داهاتی نانەوتی بنێرێت.

وتیشی، رەوا نییە و کارێکی نادەستوورییە بەغداد لەبەر ناکۆکی لەسەر 30 ملیار دینار، قووت و مووچەی هاوڵاتییانی هەرێم ببڕێت، حکومەتی هەرێم ئامادەیە خۆی ئەو 30 ملیارە دابینبکات کە بەغداد ناکۆکی لەسەر هەیە و با عێراق ئەو بڕەمان لێببڕێت.

دەربارەی گرێبەستی کۆمپانیا نەوتییەکان، ئاماژەی بەوەکرد، کۆمپانیاکانی بواری نەوت لە عێراق ئەزموونێکی باشیان لەگەڵ حکومەتی عێراقیدا نییە، چونکە عێراق مافی کۆمپانیاکانی وەک خۆی نەداوە، بۆیە کۆمپانیاکان لەم رێککەوتنەی نێوان بەغداد و هەرێم، گرێنتیان دەوێت کە مافیان پارێزراوبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئەو پارەیەی لە هاوکارییەکانی چەمچەماڵ ماوەتەوە لە پڕۆژەی خزمەتگوزاریدا خەرجدەکرێت

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، وەک بەڵێنمان دابوو کە زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش بەجێناهێڵین و ئەو پارەیەی لە…
Total
0
Share