چەند دەرۆزەکەرێکی دیکە دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایدەگەیەنێت، ژمارەیەک دەرۆزەکەریان دەستگیرکردووە کە “هاوڵاتییانیان بێزارکردووە”.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مەفرەزەی پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکانی رەواندوز هەڵسان بە دەستگیرکردنی زیاتر لە 10 دەرۆزەکەر لە شاری رەواندوز کە لە شەقام و شوێنە گشتییەکان هاوڵاتییانیان بێزارکردووە و منداڵی بچووکیان بەکاردەهێنا بۆ راکێشانی هەست و سۆزی خەڵک بەمەبەستی دەرۆزەکردن.

دەشڵێت، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی رەواندوز، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخرا و بەپێی ماددەی 390 لە یاسای سزادانی عێراقی، راگیران.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share