شەقامێکی سلێمانی دادەخرێت

شارەوانیی سلێمانی،  رایگەیاند، شەقامێک بۆ ماوەی سێ رۆژ دادەخرێت.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی کارەکانی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری لە یەکتربڕی تاسڵوجە، لە لایەن تیمەکانمان لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی و کۆمپانیای جێبەجێکار دەستدەکرێت بە دانانی گرێدەر بۆ سەقفی پردەکە و بۆ ئەو مەبەستە بەشێک لە شەقامی سلێمانی بە ئاڕاستەی کەرکوک لە رۆژی هەینی 22ی ئابەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ دادەخرێت.

دەشڵێت، داوا لە شۆفێران دەکەین کە رێگەی جێگرەوە بەکاربهێنن بەپێی نەخشەی دیاریکراو :

1- ئاڕاستەی (سلێمانی-تاسڵوجە-کەرکوک ) لە جیاتی سلێمانی بۆ کەرکوک.

2- ئاڕاستەی( کەرکوک- سلێمانی) دەخرێتە سەر سایدی ئاڕاستەی (سلێمانی- کەرکوک).

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share