ئەمریکا وادەی چۆڵکردنی بنکەی سەربازیی عەین ئەسەدی راگەیاند

بڕیارە ئەمریکا لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار بە تەواوی چۆڵبکات.

میدیا عێراقییەکان لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنییەوە بڵاویانکردەوە، لە 15 ی ئەیلول دوایین سەربازی ئەمریکا بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار جێدەهێڵێت.

ئاشکراشیانکرد، سەربازانی بنکە سەربازییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەچنە بنکە سەربازییەکانیان لە سوریا، ئەوانەشی لە بەغدادن دێنە هەولێر.

جەختیشیکردەوە، ژمارەیەکی دیاریکراوی هێزی ئەمریکا لە چوارچێوەی هێزە هاوبەشەکان لە بەغداد دەمێننەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: هەرێمی کوردستان بەنزینی پاڵپشتیکراوی ئێمەی ڕەتکردەوە

وەزیری نەوتی عێراق، ڕایگەیاند، هەرێم بەنزینی پاڵپشتیکراوی ئێمەی ڕەتکردەوە. باسم محەمەد، وەزیری نەوتی عێراق، ڕایگەیاند، ئێمە ئامادەیی خۆمان…
Total
0
Share