پۆلیسی سۆران: تۆمەتباری کوشتنی هاوڵاتییەکەی سیدەکان دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایدەگەیەنێت، ئەو کەسەیان دەستگیرکرد کە لە سیدەکان هاوڵاتییەکی کوشت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوێنێ کاتژمێر 3:45ـی بەیانی، دەمەقاڵێ لە نێوان چەند گەنجێک دروستبوو لەسەر کێشەیەکی بچووک، کە بووە هۆی کوژرانی هاوڵاتییەک بە ناوی (ب. ع. ق) دانیشتووی سیدەکان.

ئاماژەی بەوەشكرد، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی مەزنێ لەسەر فەرمانی دادوەر گەیشتنە شوێنی تاوانەکە و دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، توانییان تۆمەتبار دەسگیربکەن بە ناوی (م. آ. س) لەگەڵ دوو کەسی دیکە.

دەشڵێت، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن پۆلیسەوە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەیاسای بودجە و رێکخستنەوەی دارایی گشتی تاوتوێ دەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجامدەدات و کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای بودجە و رێکخستنەوەی دارایی…
Total
0
Share