ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و چاوەڕواندەکرێت بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم بدات.
ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و لەبەر رۆشنایی رێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتی، بڕیاری ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات.
تا ئێستا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەو بڕگەیەی تایبەتە بە مووچەی هەرێم نەکردووەتە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەیەوە.