شارەوانیی سۆران: رێکاری توندی یاسایی بەرامبەر خاوەنی ئاژەڵە بێلانەکان دەگیرێتەبەر

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سۆران بڵاویکردووەتەوە، هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئاژەڵی ماڵیی سەر شەقامەکان دەستپێدەکات و دەست بەسەر ئەو ئاژەڵانەدا دەگیرێت، کە لەناو کۆڵان، گەڕەک و سەر شەقامەکان بەرەڵا دەکرێن.

لە راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سۆراندا هاتووە، “ئەو ئاژەڵانە دەبنە هۆی لەناوبردنی دار و سەوزایی سەر شەقام و شۆستەکان و، هاوکات نیشاندانی سیمایەکی ناشارستانی. بۆ ئەم مەبەستەش بڕیاردراوە، لە سبەی دووشەممەوە رێکاری توندی یاسایی بەرامبەر خاوەن ئاژەڵەکان بگیرێتەبەر و، دەست بەسەر ئاژەڵەکانیان دەگیرێت، سزادەدرێن و چاوپۆشی لە کەس ناکرێت”.

جەختی لەوەشکردەوە، “هەر کەس و لایەنێک داوای هاوکاری بۆ ئەم بابەتە بکات، پێویستە خۆی ئامادەبێت پێبژاردن لە جیاتیی خاوەن ئاژەڵەکە بدات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێک لە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە و راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا هاتووە،  ئەمرۆ…
Total
0
Share