لەگەڵ بەردەوامیی دەنگۆکان بۆ دەستپێکردنی هەناردەی نەوتی هەرێم، سەرچاوەیەک ئاشکرایدەکات، لە دوای رۆژی یەکشەممەوە دەست بە هەناردەکردنی نەوت دەکرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەرچەند بڕیاربوو لە دوێنێ پێنجشەممەوە لە رێگای کۆمپانیای نەوتی باکوورەوە هەرێم دەست بە هەناردەی نەوت بکات, بەڵام تا ئەم کاتە لە رووی کردارییەوە دەستیپێنەکردووە.
بە وتەی سەرچاوەکە، کۆمپانیای نەوتی باکوور لای خۆیەوە سەرجەم ئامادەکارییەکانی لە وێستگەی زاخۆ تەواوکردووە، چاوەڕێدەکرێت هەرێم لەدوای یەکشەممەوە نەوت رادەستبکات.
پێشتر عامر خەلیل بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور رایگەیاندبوو، کۆمپانیاکەیان ئامادەیە نەوتی هەرێم وەربگرێت و رەوانەی بەندەری جەیهانی تورکیای بکات.