زانکۆی سەڵاحەدین بڵاویکردەوە لە 7 ی ئەیلول ساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆکە دەستپێدەکات.
زانکۆی سەڵاحەدین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026، لە 1 ی ئەیلولەوە دەوامی رەسمی مامۆستایان و و لە 7 ی ئەیلولیشەوە دەوامی خوێندکاران دەستپێدەکات.
ئاشکراشیکرد، لە 25 ی مانگەوە دەست بە ئامادەکردنی بەشە ناوخۆییەکانی خوێندکاران دەکرێت و لە 1 ی مانگەوە دەتوانن خوێندکاران بەشە ناوخۆییەکانیان وەربگرن.
تا ئێستا وەزارەتی پەروەردە و هیچ کام لە زانکۆ و پەیمانگەکانی دیکەی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنیان رانەگەیاندووە.