وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی، رایگەیاند، لابردنی سفرەکانی سەر دراوی ئێرانی کاریگەریی نەرێنی دەبێت.
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لابردنی سفرەکانی سەر دراوی ئێرانی لە داهاتوودا کاریگەریی نەرێنی لەسەر رێژەی هەڵاوسان و بەهای دراو دروستدەکات لەو وڵاتەدا.
وتیشی، ئێران هەرچەندە سزای زۆری بەسەردا سەپێندراوە لەلایەن ئەمریکاوە، لە هەمان کاتیش وڵاتێکی بەرهەمهێنە و هەموو سنوورەکانیشی بەسەردا دابخرێت دەتوانێت خۆی بژیەنێت، بەڵام ئەگەر پێی وابێت بە لابردنی سفری سەر دراوەکەی دەتوانێت بەهاکەی بەرزبکاتەوە و ئابوریی وڵاکەتەی بەهێز بکات ئەوە هەڵە دەکات.
باسی لەوەشکرد، ئەوەی کاریگەریی ئەرێنی لەسەر بەهای تمەن و ئابوریی ئێران هەیە، لابردنی سزاکانی سەر ئەو وڵاتەیە.