کەشناسیی هەرێم: خۆڵبارین بەردەوامدەبێت

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ خۆڵبارین بەردەوامدەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەردەوامیى کاریگەریى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ لەکەشدا، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیکدەبێتەوە.

دەشڵێت، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک ، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ کەمێک نزمدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر :  43 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی

دهۆک :  42  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 45 پلەی سیلیزی

زاخۆ  :  43 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی

سۆران :  41 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 31 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی: هەر مامەڵەیەک لە بوارە جیاوازەکاندا ئەنجامبدرێت لێی بەرپرس نین

وتەبێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی شاری سلێمانی، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانید رایگەیاند، “بێجگە لە ئاڵوگۆڕی دراو هەر مامەڵەیەک لە بوارە جیاوازەکاندا…
Total
0
Share