وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، 20ی ئابی 2025 دواوادەیە بۆ تۆماری منداڵان لە باخچە و قوتابخانە (حکومییەکان).
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڵاویکردەوە، رۆژی چوارشەممە 20ی ئابی 2025 دواوادەیە بۆ تۆماری منداڵان لە باخچە و قوتابخانە (حکومییەکان)، تۆمارکردنیش لە دوای ئەو وادەیە درێژ ناکرێتەوە، چونکە ناوەندەکانی خوێندن کار لە سەر رێکخستنەوەی میلاکی مامۆستایان و تۆمارکردنی قوتابیان لە سیستمی ئی – پەروەردە دەکەن و هۆبەکانی خوێندن جیا دەکەنەوە.
دەشڵێت، پێویستە دایکان و باوکان تاوەکو ئەو وادەیە ناوی منداڵەکانیان تۆماربکەن.
وەزارەتی پەروەردە ئەوەش دەڵێت، ئەو قوتابیانەی ناویان تۆمارکردووە لەو ناوەندانەی خوێندن کە بەشێوازی تیروپشک کاردەکەن لە وەرگرتنی قوتابیان، پاش ئەنجامدانی تیروپشک ئەگەر وەرنەگیران مافیان هەیە لە قوتابخانەی سنووری جوگرافیان خۆیان تۆماربکەن پاش20 ی ئابی 2025.