کۆمپانیای دانەغا، رایدەگەیەنێت، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم بەرزبووەتەوە.
کۆمپانیای دانەغاز رایگەیاند، لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا سەرقاڵی نۆژەنکردنەوە بووین کە پێویستە بۆ بەردەوامیی بەرهەمهێنان و ئێستا نۆژەنکردنەوە تەواوبووە و ئاستی بەرهەمهێنان ئاساییە.
دەشڵێت، ئاستی بەرهەمهێنان لە هەرێمی کوردستان بە بەهێزی ماوەتەوە و بۆ زیاتر لە 500 ملیۆن پێی سێجا بەرزبووەتەوە.
کۆمپانیاکە داهاتی نیوەی یەکەمی ئەمساڵی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت 171 ملیۆن دۆلار داهاتیان هەبووە.