کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت، ژمارە 56 نادەنە هیچ حزب و هاوپەیمانی و کاندیدێکی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریدا ژمارە 56 بە هیچ حزب و هاوپەیمانێتی و کاندیدێکی هەڵبژاردن نەدات بەهۆی ئەو ئاماژە کۆمەڵایەتییانەی هەیەتی.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی دوایین ئامار، ئەمشەو ژمارە دەدرێت بە 31 هاوپەیمانی، 38 حزب و 76 کاندیدی سەربەخۆ و 23 کەسی کورسی گشتی، 53 بۆ کورسی پێکهاتەکان.