کەمال کەرکوکی: گەلی کوردستان بۆ مووچە خەباتی نەکردووە

د.کەمال کەرکوکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، دەیانەوێت خەڵک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هان بدەن و گەلی کوردستان بۆ مووچە خەباتی نەکردووە.

لە لێدوانێکیدا د.کەمال کەرکوکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ئەوەی خستەڕوو، ”رۆژانێک ئێمە بووین بە پێشمەرگە، ئەنفال و کیمیاباران کراین، لەبەر ئەوە نەبوو کە مووچەیان نەئەداپێمان، پێویستە مافی گەلی کوردستان جێبەجێ بکرێت وەک ئەوەی لە دەستووردا هاتووە”.

جەختی لەوەشکردەوە، ”ئەوە دەستێکە دەیانەوێت خەڵکی کوردستان لە حکومەتی هەرێم هانبدەن و بەشێوەیەک پیشانی بدەن کە خەتای حکومەتە، بەڵام بودجە لە حکومەتی عێراقەوە دێت و کێشەکان دیارە کە دروستی دەکەن”.

دەشڵێت، ”ئێمە خەلکی خۆمان خۆشدەوێت و خەباتیان بۆ دەکەین، ئەو رۆژەی کە ئازاد دەبن و لەبندەستی کەسدا نامێنن دێتە پێشێ”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك باس لە لەمپەڕەكانی بەردەم نەناردنی پرۆژەیاسای بودجە دەكات

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات، سێ لەمپەڕ بوونەتە هۆكاری دواكەوتنی ڕەوانەكردنی پرۆژەیاسای بودجە لەلایەن حكومەتەوە بۆ پەرلەمان.…
Total
0
Share