جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئامادەین لە پرۆژەی رووناکیدا، هاوکاریی بەغداد بکەین.
عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی، “ئێستا ناوەندی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک لە رێگەی پرۆژەی رووناکییەوە، سوودمەندن لە کارەبای 24 کاتژمێری”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پارێزگایانەی هەرێم، یەکەم پارێزگاکانی عێراقن کە ماڵئاوایی لە مۆلیدە دەکەن.
دووپاتیشی دەکاتەوە، “ئێمە ئامادەین بۆ هاوکاریکردنی بەغداد، بۆ بەدەستهێنانی هەمان شت”.