وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندیی دەربڕی لەسەر دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و هەژمارکردنی بڕوانامە.
لە نووسراوێکی وەزارەتی دارایی عێراقدا، کە واژووی تەیف سامیی لەسەرە و وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، هاتووە، فەرمانی کارگێڕی دەرکرا بۆ بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەرانی عێراق بە پێی رێسا و رێنماییە کارپێکراوەکان، هەروەها هەژمارکردنی بڕوانامەی خوێندن.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم بڕیارە فەرمانبەرانی سەرجەم وەزارەتەکان [بە گرێبەستەکانیشەوە] دەگرێتەوە.