شیروان میرزا: رۆژی یەکشەممە بڕیار لەسەر مووچەی مانگەکانی شەش و حەوت دەدرێت

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی یەکشەممە بڕیار لەسەر مووچەی مانگەکانی شەش و حەوت دەدات.

شیروان میرزا، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەگەر وەفدی هەرێم و بەغداد لەسەر رادەستکردنی نەوت و داهاتی نانەوتی رێککەوتبن، رۆژی یەکشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر مووچە دەدات.

وتیشی، ئەگەر هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێبکاتەوە، گرفتی مووچە کۆتاییدێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share