پۆلیسی سلێمانی: حەوت دەرۆزەکەر لەسەر رێگای عەربەت-سلێمانی دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، شەش دەرۆزەکەر لەسەر رێگای عەربەت-سلێمانی دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە هەڵمەتێكی مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بەمەبەستی دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كاری دەرۆزەكردن دەكەن لەناوشار و دەرەوەی شاری سلێمانی، توانرا حەوت دەرۆزەكەر لەسەر رێگای عەربەت – سلێمانی دەستگیربكرێن كەلەسەر ئەو رێگایە دەوەستان .

دەشڵێت، ئێستا سەرجەمیان بەبڕیاری دادوەر راگیراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە، هەڵمەتی دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كە كاری دەرۆزەكردن دەكەن بەردەوامدەبێت و رووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە .

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پێشمەرگە داوای پابەندبوونی زیاتر بە دەوامەوە لە فەرماندەكان دەكات

وەزیری پێشمەرگە داوا لە فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگە دەكات، زیاتر پابه‌ندبن به‌ دیسپلینه‌ سه‌ربازییه‌كان و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركەكانیان و جه‌ختكردنه‌وه‌…
Total
0
Share