د. یاد نەقشبەندی رایگەیاند، سلێمانی چەقی تووشبووانی شێرپەنجە نییە، بەڵکو چەقی چارەسەری نەخۆشیەکەیە.
د. یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند، لە ئامارەکانی تووشبووانی شێرپەنجەدا لە خوار ستانداردەکانی جیهانەوەین و لە ئاستێکی مەترسیداردا نین، ئەو ئامارەنەی نەخۆشخانەکەمان کە بڵاودەکرێتەوە تەنها تایبەت نییە بە سلێمانی، بەڵکو ئاماری هەموو شارەکانی عێراقە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سلێمانی چەقی تووشبووانی شێرپەنجە نییە، بەڵکو چەقی چارەسەری نەخۆشیەکەیە، لە هەموو پارێزگاکانی عێراقەوە رۆژانە لە سلێمانی و لە نەخۆشخانەکەمان چارەسەر وەردەگرن.
ئاشکراشیکرد، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا نزیکەی دوو هەزار حاڵەتی تووشبوون بە شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمارکراوە، کە سەرجەم تووشبووەکان خەڵكی سلێمانی نین، بەڵکو لە سەرجەم شارەکانی عێراقەوە دێن.