زانیاریی نوێ لەبارەی شەڕەکەی ئەمشەوی هەولێر

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، پاش دروستبوونی دەمەقاڵێیەکە لەنێوان کارمەندێکی بەنزینخانەکەی هەولێر و دوو کەس، ئەو کارمەندە چووەتە ژوورەوە، چەکی هێناوە و تەقەی لەو دوو کەسە کردووە و هەردووکیان گیانیان لەدەستداوە.

هەر لە زانیارییەکاندا هاتووە، ئەو دوو کەسەی کوژران بە رەگەز عەرەب بوون؛ لەوکاتەدا کرێکارێک کە پەیوەندیی بە شەڕەکەوە نەبووە، لە نزیک بەنزینخانەکە دەبێت و گوللەی بەردەکەوێت، ئەویش گیان لەدەستدەدات.

سەرەتا تەقەکەرەکە یەکی گوللەیەکی لە هەرسێ کەسەکە داوە و، دواتر گەڕاوەتەوە، گوللەی دیکەی پێوە ناون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share