رێباز حەملان: دابینکردنی مووچە کاری لەپێشینەی حکومەتی هەرێمە

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران، کاری لەپێشینەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

رێباز حەملان، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەفدەکەی هەرێم و وەزارەتی دارایی و تیمی چاودێریی دارایی عێراق، ئەرێنی بووە؛ ئەمشەو وەفدەکە لە بەغداد دەمێننەوە و سبەی لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆدەبنەوە.

وتیشی، ئەگەر کۆبوونەوەی وەفدەکە لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق ئەرێنی بێت، رۆژی یەکشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەی مانگی شەش و حەوت بڕیاردەدات.

باسی لەوەشکرد، وەزارەتی داریی هەرێم لیستی مووچەی مانگی شەش و حەوتی بۆ بەغداد ناردووە و 120 ملیاری داهاتی نانەوتیی مانگی شەشیش ئامادەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشبینییەكانی كەشناسی.. بەفرە پێشبینیكراوەكەی سلێمانی دەكەوێتە سبەینێ

كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوكردەوە، ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوام دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفردەبارێت،…
Total
0
Share