بەمەبەستی دامەزراندنیان دەرچووانی بەشی پەرستاریی زانکۆی سلێمانی ئاگاداردەکرێنەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو دەرچووانەی بەشی پەرستاریی زانکۆی سلێمانی کە کارتی زانیارییان لە سنووری ماددەی 140 ە دەتوانن فۆڕمی دامەزراندن پڕبکەنەوە.

سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پاش ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوودا لینکی دامەزراندن بۆ دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی عێراق کارا کرا، سەردانی هەریەکە لە وەزارەتی تەندروستی و ئەنجومەنی راژەی عێراقمان کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، پاش گفتوگۆکردن و گەیاندنی کێشەی ئەو دەرچووانە هەر ئەمڕۆ ئەو لینکە کاراکرا بۆ ئەو کەسانەی دەرچووی بەشی پەرستاریی زانکۆی سلێمانین و کارتی زانیارییان سنووری ماددەی 140 ە ، بەمەبەستی ناو تۆمارکردن بۆ دامەزراندنیان لە بەشە پزیشکییەکان لەسەر حکومەتی عێراق و دەتوانن دابمەزرێن.

سەبارەت بە دامەزراندنی سێ یەکەمەکان، سروە محەمەد ئاشکرایکرد، کاری تەواوەتی لەسەر کەیسەکانیان كراوه و بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا سێ یەکەمەکان دابمەزرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share