پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی دراو بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 139 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمەش لەکاتێکدایە، هەمان کاتی دوێنێ یەکشەممە، 100 دۆلار بەرامبەربوو بە 139 هەزار و 350 دینار.
لە ئەمساڵدا بڕیاردراوە كاركردن بە سەكۆی ئەلیكترۆنی رابگیرێت كە بە بڕوای بەشێك لە پسپۆڕانی بواری ئابوری ئەو هەنگاوە كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت.