ئاگادارییەك لە شارەوانیی سلێمانییەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە كە شەقامێكی سەرەكی قیرتاوكردەكرێت و داوادەكات شەقامی جێگرەوە بەكاربهێنن.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەمەبەستی قیركردنی ژێرپردی بەكری حاجی سەفەر نزیك نەخۆشخانەی بەخشین، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتییانی شاری سلێمانی دەكەین رۆژی دووشەممە دەستدەكرێت بە كاری قیركردن لە شەقامە سەرەكییەكە و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوامدەبێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داوا لە شۆفێران دەكەین شەقامی جێگرەوە بەكاربهێنن و هاوكاریی تیمەكانی شارەوانی و هاتوچۆ بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share