بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ساڵڕۆژی ئەنفالكردنی بارزانییەكان پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “ساڵڕۆژی ئەنفالكردنی بارزانییەكان برینێكی سەر جەستەی نیشتمانە و بەڵگەی ئەو سیاسەتە دڕندانەیەی رژێمـ.ـی بـ.ـەعـ.ـسی لەناوچووە كە لە تەواوی شاڵاوەكانی ئەنفالدا بۆ سڕینەوەی ناسنامە و قڕكردنی گەلەكەمان پەیڕەوی دەكرد”.

لە پەیامەكەی سەرۆكی یەكێتیدا هاتووە، لەم ساڵڕۆژە پڕ لە ماتەمەدا سەری رێز و نەوازش بۆ گیانی پاكی سەرجەم شەهیدانی كوردستان و قوربانییانی ئەنفال دادەنەوێنین و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی كەسوكارە سەربەرزەكانیان دەكەین.

دەشڵێت، “جەخت لەوە دەكەینەوە كە قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری سەربەرزی قوربانییانی شاڵاوی ئەنفال تەنها ئەركێكی یاسایی نییە، بەڵكو هەوڵێكی كرداری و جددی حكومەتی عێراقە بۆ ساڕێژكردنی بەشێك لەم برینە گەورەیە”.

لە كۆتایی پەیامەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانیدا هاتووە، “باشترین وەفاداری بۆ خوێنی پاكی شەهیدان، یەكڕیزی و یەكگوتاریی نیشتمانیمانە بۆ بەهێزتركردنی هەرێمی كوردستان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی سەرجەم تیمەكان دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بەهۆی ئەو پێشبینییانەی لەبارەی شەپۆلێكی چڕی بارانبارینەوە لە ئارادان، تەندروستیی سلێمانی سەرجەم تیمەكانی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
Total
0
Share