پسوڵەی خۆراکی سلێمانی: تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە تۆمارکردن لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کراوەیە

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە تۆمارکردن لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کراوەیە.

ئاراس محەممەد، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، “تاوەکو رۆژی 31ی ئابی 2025، ئەپی تۆمارکردن لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک داناخرێت، بەڵام هەرکەس لە 03ی ئابەوە واتە سبەینێ خۆی تۆماربکات، بەشەخۆراکی یەک مانگی دەبڕدرێت.”

وتیشی، لە مانگەکانی داهاتووشدا ئەوانەی تۆمار نەکراون دەتوانن بەڵگە رەسمییەکانیان بخەنەڕوو و خۆیان تۆماربکەن، بەڵام وەکو ئێستا بێ بەرامبەر نابێت و دەبێت بڕە پارەیەک بدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانی چەندین پڕۆژەی هەیە
هاتوچۆی سلێمانی: قەرەباڵغی شەقامەکان بە ئێمە چارەسەر ناکرێت

شەقامەکانی سلێمانی ڕۆژانە و بەتایبەتی لە بەیانیان و هاتوچۆی فەرمانبەران و خوێندکاراندا قەرەباڵغییەکی زۆر بەخۆوەدەبینێت، هاتوچۆی سلێمانیش دەڵێت،…
Total
0
Share