ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و کەوتە دەریاچەی دوکانەوە

ئەمشەو لە قەزای دوکان ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و کەوتە ناو دەریاچەی دوکانەوە.

ئارام عەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەلایەن بنکەی بەرگریی شارستانیی دوکان ئاگادارکراینەوە کاتژمێر 10:18 خولەکی ئەمشەو ئۆتۆمبێلێک لە دوکانی سەرەوە وەرگەڕاوە و کەوتووەتە ناو ئاوی دەریاچەکەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆتۆمبێلەکە سێ سەرنشینی تێدابووە، توانراوە بە سەلامەتی رزگاربکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێستا چارەنووسی مووچە پاشكەوتكراوەكان لەكاتی خانەنشینبوونی فەرمانبەراندا ئاشكرادەكات

بەڕێوەبەری گەنجینەی یەك لە سلێمانی ڕوونكردنەوە لەبارەی چارەنووسی مووچە پاشەكەوتكراوەكانی ئەو فەرمانبەرانە دەدات كە ماوەی خزمەتیان بە كۆتادێت…
Total
0
Share