وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، كارەبای 24 كاتژمێری بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن و 700 هەزار هاوڵاتی دابینكراوە كە دەكاتە نزیكەی 40%ـی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناكی.
لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی كارەبادا هاتووە، دوابەدوای ئەم فراوانبوونەی ئەمڕۆ، زۆرینەی هاوڵاتییان لەسەر ئاستی شارەكانی هەولێر، دهۆك و سلێمانی دەستیان دەگات بە كارەبای 24 كاتژمێری.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ئەم دەستكەوتە هەنگاوێكی گرنگە بەرەو دابینكردنی كارەبایەكی بەردەوام و هەرزانتر لە پاڵ ژینگەیەكی پاكتر لە هەرێمی كوردستان.