وادەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان درێژکرایەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان درێژکردەوە.

کۆمسیۆنی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، وادەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان تاوەکو 5ـی 8ـی 2025 درێژکرایەوە و لەمڕۆوە دەستکراوە بە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ ئەو مەبەستە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارەکە رۆژی پێنجشەممە، 31ی تەمموزی 2025، بە کۆی دەنگی ئەنجومەنی کۆمسیاران دەرچووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن لەبارەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی دەنگدانەوە ڕوونکردنەوە دەدات

سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق لەبارەی کێشەی هونەریی ئامێرەکانی دەنگدانەوە ڕایگەیاند، هەندێکجار هەڵەی کەسی، کێشەی نەخوێندنەوە لە ئامێرەکاندا دروستدەکات.…
Total
0
Share