بەلەمێک ژێرئاو کەوت و 18 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا

لەکەناراوەکانی شاری تەبرق لە رۆژهەڵاتی لیبیا بەلەمێکی کۆچبەرانی نایاسایی ژێرئاوکەوت و بەهۆیەوە 18 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و 50 ی دیکەش بێسەروشوێن بوون.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسانی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتییەوە بڵاویکردەوە، لەکەناراوەکانی شاری تەبرق لە رۆژهەڵاتی لیبیا بەلەمێکی کۆچبەرانی نایاسایی ژێرئاوکەوت و بەهۆیەوە 18 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و 50 ی دیکەش بێسەروشوێن بوون و 10 کۆچبەریش رزگارکراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆچبەرەکان بە رەگەز میسری بوون، بەشێک لە تەرمەکانیش دوای دیاریکردنی ناسنامەکانیان گەڕێندرانەوە وڵاتەکەیان.

لە ئێستادا لیبیا بووەتە رێڕەوی گەیشتنی کۆچبەرانی نایاسایی بە وڵاتانی ئەوروپا و بەهۆیەوە زۆرینەیان ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گاردیان: تۆڕەکانی تورکیا پاسپۆرتی ساختە بۆ ئەندامانی داعش دەردەکەن بۆ گەیشتنیان بە ئەوروپا و ئەمریکا

لێکۆڵینەوەیەک کە ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئەنجامیداوە دەریخستووە، لە تورکیا بەشێوەیەکی مەترسیدار پاسپۆرتی گەشتکردنی ساختە هاوشێوەی پاسپۆرتی فەرمی بۆ…
Total
0
Share