نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 34 دۆلار دابەزی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 296 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا دوێنێ چوارشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ سێ هەزار و 330 دۆلار بوو.
نرخی زێڕ بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لەم ماوەیەی دواییشدا، هەندێکجار نرخەکەی بەرز و نزمی کردووە.