بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر پێشوازی لە وەفدێکی باڵای بەریتانیا بە سەرۆکایەتیی جێگری ئهدميراڵ ئێدوارد ئاڵگرن، راوێژكارى باڵاى بەرگری بهريتانيا بۆ رۆژههڵاتى ناوهڕاست و باكوورى ئەفریقا کرد.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی پێشهاتە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەگەڵ هاوپەیمانان کرا و جەخت لە فراوانکردنی پەیوەندییەکان کرایەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی پێزانینی بۆ رۆڵی هێزەکانی هاوپەیمانان بە تایبەت بەریتانیا لە رووبەڕووبوونەوەی تیـ.ـرۆر و هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە دەربڕی و رایگەیاند، مەترسییەکانی تیـ.ـرۆر لە عیراق و ناوچەکە کۆتایی نەهاتووە و پێویستمان بە ستراتیج و پلانی نوێ هەیە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییە ئەمنییەکان.
پەیوەست بە هێرشە درۆنییەکان و بەئامانجگرتنی ژێرخانی ئابوریی هەرێمی کوردستان، سەرۆک بافڵ وتی، ئەمە مەترسییەکی گەورەیە کە دەبێت رێگریی لێبکرێت و نەهێڵرێت ئارامیی وڵاتەکەمان تێکبدات.
پێشهاتەکانی سووریا تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو و سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختی لە سەقامگیریی ئەو وڵاتە و پاراستنی مافی هەموولایەک بە تایبەت کورد کردەوە.