بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم زانیاریی لەبارەی بوومەلەرزەکەی شارەزوور بڵاودەکاتەوە.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، بوومەلەرزەکە کاتژمێر 12:04ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ روویداوە و چەقەکەی لە دووریی 9 کیلۆمەتر لە هەڵەبجەی تازەوە بووە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، گوڕی بوومەلەرزەکە 2.5 پلەی رێختەر بووە بە قووڵایی 7 کیلۆمەتر.