دوای بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تەبەق لە تورکیا، حکومەتی عێراق و هەرێم هاوردەکردنی ئاژەڵ لەو وڵاتەوە قەدەغەدەکەن.
سامر حەبیب خەفاجی بەڕێوەبەری گشتیی ڤێتێنەری لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، دوای ئەوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تەبەق لەنێوان ئاژەڵانی وڵاتی تورکیا راگەیەندرا، رێوشوێنی پێویستمان گرتەبەر، لە داخستنی سەرجەم سنوورەکان بەرووی هاوردەکردنی ئاژەڵی ئەو وڵاتەدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێم، هاوردەکردنی ئاژەڵ لە تورکیاوە قەدەغەیە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەو وڵاتەشەوە دێنە ناوەوە دەرمان پرژێن دەکرێن بە مەبەستی خۆپارێزی.
سەبارەت بە هەڵمەتی خۆپارێزی لە تای خوێنبەربوون ئاشکرایکرد، لە بەشێک لە پارێزگاکان هەڵمەتی دەرمانڕێژکردن دەستیپێکردووە بە مەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لە کاتی بەڕێوەچوونی رێورەسمی ئەربەعینییە.