بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، ئەگەر هەرێمی كوردستان تاوەكو رۆژی یەكشەممەی داهاتوو دوو مەرجەكەی بەغداد جێبەجێبكات، ئەوا مووچەی مانگی شەش بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت.
هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، مەرجی یەكەم رادەستكردنی بڕی 120 ملیار دینارە وەكو داهاتی نانەوتیی هەرێمی كوردستان و مەرجی دووەمیش رادەستكردنی بڕی 100 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیە.
جێی ئاماژە بۆ كردنە، لە چەند رۆژی رابردوودا وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمدا تەواوكرد.