لەسەر راسپاردەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، قوباد تاڵەبانی، مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە شارۆچكەی ئەڵایی سەردانی هونەرمەند و ئەكتەری دیاری بواری شانۆ و دراما خاتوو (نەرمین قادر یونس ) یانكرد.
لەو بەسەركردنەوەیەدا مەكتەبی سكرتارییەت ستایشی رۆڵ و كۆشش و خزمەتەكانی خاتوو نەرمین قادر یانكرد وەك یەكێك لە كارەكتەرە دیار و دێرینەكانی نواندن و درامای كوردی و بەڕێزەوە لە تەمەنی بەخشش و ئەو خزمەتانەی پێشكەشیكردووە رووانی و هیوای سەلامەتی هەمیشەیی و تەندروست باشییان بۆ خواست.
هونەرمەند خاتوو نەرمین قادر سوپاسی ئەو بەسەركردنەوەیەی كرد و وتی، “وەك خێزانەكەیان بەشێك بوون لە خەباتی رزگاریخوازی گەلی كورد و قوربانیشیان داوە بۆیە بە شانازییەوە هەوڵمانداوە بەشێك بین لە خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان و ئەوەی كردووشمانە تەنها بۆ ئەوە بووە لەروویەكی ترەوە خزمەتبكەین و ئەگەر لایەنی تەندروستیشم كە ماندوویكردووم رێبدات بە دڵنیایەوە بەردەوامدەبین.