لە سنووری کەرکوک درۆنێک کەوتەخوارەوە

بەیانی ئەمڕۆ لە سنووری گوندی هەیهاتی سەر بە قەزای حەویجە لە پارێزگای کەرکوک درۆنێک کەوتەخوارەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری کەرکوک گواستییەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە سنووری گوندی هەیهاتی سەر بە قەزای حەویجە لە پارێزگای کەرکوک درۆنێک کەوتەخوارەوە و هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا هیچ زانیارییەکی دیکە سەبارەت بە رووداوەکە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی سنوورەکەوە نەخراوەتەڕوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی بۆ تۆم باراک: پێویستە ئەمریکا پشتگیریی کورد بکات

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، پێویستە ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، پشتگیریی کورد بکەن. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی…
Total
0
Share