كۆیە.. لە رووداوێكی هاتوچۆ دوو كەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی كۆیە رایدەگەیەنێت، لە رووداێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای تەق تەق – كۆیە دوو كەس برینداربوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی كۆیە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لەسەر رێگای كۆیە – تە ق تەق نزیك كۆمپانیای نەوتی شیواشۆك ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە رووداوەكەدا دوو كەس برینداربوون و داواكارین شوفێران پابەندی هێماكانی شەقام و رێنمایی هاتوچۆبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان: نابێت نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لە 850 دینار زیاتربێت

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، نابێت نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لە 850 دینار زیاتربێت، هەر بەنزینخانەیەکیش پەیڕەوی…
Total
0
Share