نوێنەری مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا، رایگەیاند، داوادەکەین مووچەکانمان لەگەڵ مامۆستایانی گرێبەستی پەروەردە رێکبکرێتەوە.
هیوا سەمەد، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا، رایگەیاند، دابەشکردنی تەنها مووچەی مانگی چوار رەتدەکەینەوە و داوا دەکەن لەنێوان گرێبەستی خوێندنی باڵا و پەروەردە جیاوازی نەکرێت.
دەشڵێت، “گرێبەستەکانی وەزارەتی پەروەردە مووچەی مانگی پێنجیان بۆ خەرجدەکرێت، دەبێت مووچەی ئێمەش رێکبکرێتەوە”.