لە سلێمانی چەند کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن لە ژمارەیەک زەرەنگەر دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی چوار گەشتیاری عەرەبی بە تۆمەتی دزیکردن لە چەند دوکانێکی زەرەنگەر راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی چەند خاوەن دوکانێکی زەڕەنگەر سكاڵایان تۆماركرد كە دزیان لێکراوە، بڕیاری دادوەر بۆ دۆسییەکە وەرگیراو هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواچوونەكانیان دەستپێكرد، سەرەنجام توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی ناوبازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بەهاوکاری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دوکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمانەوە دەستگیربكرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتباران بە ناوەکانی (أ، هـ، م – أ، هـ، م – م، ی، م – ع، م، ع) بە نەتەوە عەرەبن چەند رۆژێکە وەکو گەشتیار هاتوونەتە هاوینەهەواری دوکان و لەوێ ماونەتەوە، رۆژانە هاتونەتە ناو بازاڕی شاری سلێمانی و بەبیانووی کڕینی زێڕ چوونەتە چەند دوکانێکی زەڕەنگەریی و لەکاتی سەرقاڵبوونی خاوەن دوکانەکاندا زێڕەکانیان دزیوە.

ئاشکراشیکرد، تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون، هاوکات دەستگیراوە بەسەر بڕێک لەو زێرانەی کە دزیبوویان، دەستیشگیرا بەسەر ئوتۆمبێلێکدا کە بە تۆمەتباران بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوی هاوبەشی یەکێتی و پارتی لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆیان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆیان لە پیرمام، راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە،…
زیاتر ببینە

رێککەوتنى تەرخانکردنى نزیکەى ملیارێک دینار بۆ مۆزەخانەى سلێمانى واژووکرا

پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ رێککەوتنێک بۆ تەرخانکردنى نزیکەى ملیارێک دینار بۆ پڕکردنەوەى پێداویستییەکانى مۆزەخانەى سلێمانى واژووکرا. بڕیار رەشید، ئەندامى…
Total
0
Share