کەشناسیی هەرێم: لەم شارەی هەرێم پلەی گەرما دەگاتە 51 پلەی سەدی

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سنووری ئیدارەی گەرمیان پلەی گەرمی دەگاتە 51 پلەی سەدی.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمدا هاتووە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت لەگەڵ دروسبوونی هەندێک پەڵە هەور، پلەی گەرمی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت لەگەڵ دروستبوونی پەڵە هەور لە کاتەکانی ئێوارەدا لە هەندێک شوێن دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەی گەرمی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

سەبارەت بە بەرزترین پلەی گەرمی لە شار و ناوچە جیاوازەکان، کەشناسیی هەرێم ئاشکرایکرد، لە هەولێر:47 پلەی سیلیزی، سلێمانی:45 پلەی سیلیزی، دهۆک:46 پلەی سیلیزی، کەرکوک:49 پلەی سیلیزی، زاخۆ:47 پلەی سیلیزی، هەڵەبجە:47 پلەی سیلیزی، سۆران:46 پلەی سیلیزی، حاجی ئۆمەران:34 پلەی سیلیزی و گەرمیان:51 پلەی سیلیزی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەجمەدین محەمەد: مامۆستایان داوادەكەن سێ مووچەكە دابەشبكرێت و تەوتین دەستپێبكات

ئەندامێكی دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەران رایدەگەیەنێت، مامۆستایان داوادەكەن سێ مووچەكە دابەشبكرێت و تەوتین دەستپێبكات. مامۆستا نەجمەدین…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان: ئەگەر بارانبارین بەردەوامبێت لە 10 ڕۆژی داهاتوو بەنداوی دوکان سەرڕێژدەبێت

بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان ڕایدەگەیەنێت، بەنداوەکە نزیکەی مەترێکی ماوە بۆ سەرڕێژبوون. کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان ڕایگەیاند، ئێستا ڕۆژانە…
Total
0
Share