بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، کوردێک دەبێتە نوێنەری عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان.
ئەمڕۆ شەممە، ئەنتۆنیۆ گوتێرێش، سکرتێرى گشتیى نەتەوەیەکگرتووەکان لە بارەگاى نەتەوەیەکگرتووەکان، کارنامەى باڵیۆزى هەمیشەیی عێراقى لە رێکخراوەکە وەرگرت و بۆ یەکەمجار، کوردێک پۆستی باڵیۆزی عێراق لەو رێکخراوە، وەردەگرێت.
ئەو کەسەی پۆستەکەی وەرگرتووە، لوقمان عەبدولرەحیم فەیلىیە، کە کوردە و پێشتر لەم پۆستانەدا کاریکردووە:
– باڵیۆزی عێراق لە ژاپۆن (2010 بۆ 2013).
– باڵیۆزی عێراق لە ئەمریکا (2013 بۆ 2016، 2017 و 2018)
– وتەبێژی سەرۆک کۆماری عێراق (2018 و 2019).
– سەرۆکی فەرمانگەی ئەمریکای باکوور و باشوور (2019).