هێرشکرایە سەر دادگای شارێکی ئێران و کوژراو هەیە

تەلەڤیزیۆنی رەسمیی ئـ.ـێران رایدەگەیەنێت، بەیانیی ئەمڕۆ چەند چەکدارێک، هێرشیانکردە سەر دادگای زاهیدان لە پارێزگای بـ.ـەلوچـ.ـستان.

تاوەکو ئێستا وردەکاریی رووداوەکە و ناسنامەی چەکدارەکان لە تەلەڤیزیۆنی رەسمیی ئێرانەوە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام میدیاکانی ئەو وڵاتە باسلەوەدەکەن، ئەو چەکدارانە لەناو دادگاکەدا بە هەڕەمەکی تەقەیانکردووە و بەهۆیەوە چەند کەسێک کوژراون و برینداربوون.

لەئێستادا، هێزە ئەمنییەکانی ئێران ناوچەکەیان داخستووە و دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە.

پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران، یەکێکە لەو ناوچانەی ناوبەناو گرژیی ئەمنیی تێدا دروستدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share