تازەلاوێک لە سنووری هەولێر خنکا

بەرگریی شارستانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تازەلاوێک لە بەنداوی گۆمەسپان خنکا.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، هاتووە، “پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 14:40، تازەلاوێک لەکاتی مەلەکردن لە بەنداوی گۆمەسپان خنکا و دەستبەجێ لەلایەن ئەندامانی خێزانەکەی تەرمەکەی دەرهێنرایەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، تازەلاوەکە تەمەنی 14 ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی هەولێری نوێیە لە پارێزگای هەولێر؛ پاش دەرهێنانەوەی تەرمەکەی، بۆ توێکاری جەستەیی رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە و رادەستی خانەوادەکەی کراوەتەوە.

داواش لە هاوڵاتییان و دایکان و باوکان دەکات، بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەم رووداوانە، لەکاتی گەشت و سەیران، رێگا بە منداڵ و ئەندامانی خانەوادەکانیان نەدەن لەو جێگایانە مەلەبکەن کە رێگاپێنەدراون و پابەندی رێنماییەکانی بەرگریی شارستانی بن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share