كەشناسێك: ئەمڕۆ بۆ كاری زۆر پێویست نەبوو لە ماڵ مەچنە دەرەوە

شارەزایەكی بواری كەشناسی هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات و داوا دەكات هاوڵاتییان بۆ كاری زۆر پێویست نەبوو ئەمڕۆ نەچنە دەرەوە.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری كەشناسی دەڵێت، “تكایە ئەمڕۆ بۆ كاری زۆر پێویست نەبوو لە ماڵ مەچنە دەرەوە، تاوەكو بای گڕە نەتانبات و تیشكی سەرووی وەنەوشەیی رێژەكەی بەرزە.

راشیگەیاند، بەهۆی كاریگەریی نزمەپەستانی هیندی وەرزی بۆ سەرناوچەكەمان ئەمڕۆ پەڵەهەوری سپی لە تەواوی ناوچەكانی هەرێم دروستدەبێت و هێندەی تر گەرما بەهێزتردەكات دەبێتە مایەی پەنگخواردنەوەی ئەو گەرمییەی لە تیشكی خۆرەوە دەگاتە لامان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share